وەزیری پلاندانان: ژنان 50%ی دانیشتوانی عێراقن

08/03/2021 عێراق

نەوا-
خالد بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق لە یادی 8ی مارس جەژنی ژناندا رایگەیاند: ژنان 50%ی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنن و چینێكی كاریگەرن لە بنیادنانەوە و گەشەپێدان.
خالد بەتال لە بەیاننامەیەكدا وێڕای پیرۆزبایی 8ی مار ئاماژەی بەوەداوە: ژنانی عێراق لە بنیادنان و گەشەپێداندا لە عێراق هاوكاری براكانیان كردوە.
باسی لەوەشكردوە: ئاهەنگ گێڕن لە جەژنی ژناندا ئەمساڵ لە چوارچێوەی سیاسەتەكانی وەزارەتی پلاندانانە بۆ گەشەپێدانی نیشتمان و دنیابینی گەشەپێدانێكی بەردەوام تا ساڵی 2030، كە ئامانجی یەكسانییە بەرامبەر ژنان و بەتواناكردنی لە رووی ئابوریەوە و پێدانی ئەو پانتاییەی شایستەیەتی.
وەزیری پلاندانانی عێراق جەختیلەوەشكردوەتەوە: ژنان 50%ی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنن، توانایان هەیە و شایستەن ئەوەش وای لێكردون بتوانن ئامانجەكانی گەشەپێدان و بنیادنانی نیشتمان بەدیبهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group