نه‌وا
باڵیۆزی ئێران له چین دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌تی مسوڵمان نشینی سین كیانگ رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له باره‌ی توندوتیژی و كۆمه‌ڵكوژی مسوڵمانانی ئویغوره‌وه ده‌وترێت دووره له راستی و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی په‌كین بووه‌ته هۆی باشتر بوونی دۆخی ژیانی مسوڵمانی ئه‌و وڵاته.
محه‌مه‌د ره‌زا كیشاوه‌رززاده باڵیۆزی ئێران له په‌كین به میدیاكانی چینی وتووه، سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له باره‌ی كوشتار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی مسوڵمانی چین بڵاوده‌كرێته‌وه، دووره له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
وتیشی، هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی چین له ویلایه‌تی سین كیانگ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ژیانی مسوڵمانی چین به‌ره‌و باشتر بچێت و رێژه‌ی هه‌ژاری له‌و ناوچه‌یه كه‌متر بووه‌ته‌وه.
باڵیۆزی ئێران له په‌كین باسی له‌وه‌شكردووه،ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ی چاویان به پێشكه‌وتنه‌كانی چین هه‌ڵنایات تۆمه‌تی كوشتار و پێشێلكردنی مافه‌كانی مسوڵمانانی ده‌خه‌نه‌پاڵ.
وته‌كانی باڵیۆزه‌كه‌ی ئێران له كاتێكدایه چه‌ندین رێكخراوی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ك وڵاتی رۆژئاوایی چینیان به كۆمه‌ڵكوژی مسوڵمانانی ئویغور تۆمه‌تبار كردووه و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن حكومه‌تی په‌كین نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن مسوڵمانی له چه‌ند كامپێكی زۆره‌ملێ له سین كیانگ راگرتووه و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و توندوتیژییه‌وه ژماره‌یه‌كیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئێران و چین له ماوه‌ی رابردوودا رێككه‌وتنێكی ستراتیژی فره‌لایه‌نیان واژۆكرد و له رۆانی رابردووش‌دا باڵیۆزی حكومه‌تی تاران سه‌ردانی ویلایه‌تی سین كیانگی كردبوو.