نه‌وا
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا هه‌واڵی نێوه‌ندگیری عێراق له نێوان تاران و ریاز و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ئاشكراشی ده‌كات كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر داوای وڵاته‌كه‌ی بووه.
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاندووه، پێشوازی له‌و هه‌وڵه‌ی لایه‌نی عێراقی ده‌كه‌ن بۆ نێوه‌ندگیری له نێوان وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه.
وتیشی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه كه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران گرژی تێكه‌وتوه، خواستی ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانیان هه‌بووه، به‌رپرسانی عێراقیان له‌وه ئاگادار كردوه‌ته‌وه و پێیان وتوون، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی نێوه‌ندگیریان هه‌بێت، نه‌ك هه‌ر پێشوازی لێدهكهنن به‌ڵكوو مایه‌ی خۆشحاڵیشیانه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار نوێنه‌رانی ئێران و سعودیه له به‌غدا راسته‌وخۆ گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كانی نێوانیان.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاویكردبوه‌وه، كه به‌غدا به هه‌مان شێوه چه‌ند كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی له نێوان ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له میسر و ئوردندا كردوه‌ته‌وه.
ئێران و سعودیه له ساڵی 2016ه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانیان پچڕاوه و به هه‌مان شێوهحكومهتی تاران له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كانی گرژییان تێكه‌وتووه.