پەرلەمانی عێراق لیژنەیەك بۆ چاودێری جێبەجێكردنی بودجە پێكدەهێنێت

04/05/2021 عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ چاودێری جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجە پێكدەهێنرێت.
ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، "دوای پەسەندكردنی بودجە و بڵاوكرانەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی فەرمی، لیژنەیەك پێكدەهێنن كە نوێنەرانی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی تێدا دەبێت، بۆ ئەوەی چاودێری جێبەجێكردنی بڕگەكانی جێبەجێكردنی بودجەی 2021 بكات.
روونیشیكردەوە، ئەو لیژنەیە چاودێری سەرجەم لایەن و بڕگەكانی بودجە دەكات، بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداشەوە.
ئاشكراشی كرد، لە رۆژانی داهاتوودا لیژنەكە پێكدەهێنرێت لە وەزارەتی دارایی و فەرمانگەكانی سەر بەو وەزارەتەوە دەست بە كارەكانی چاودێری جێبەجێكردنی بودجە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group