جەنراڵێكی ئەمریكی: جیهان دەچێتە سەردەمێكی ناسەقامگیرەوە

06/05/2021 جیهان

نەوا
جەنراڵ مارك میلی سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا هۆشداری دەدات لەوەی، جیهان دەچێتە سەردەمێكی ناسەقامگیرەوە، ئەوەش بەهۆی زیادبونی هێزی چین و دەركەوتنی تەكنەلۆژیای تێكدان، وەك زیرەكی دەستكرد و رۆبۆتەكان، كە لە جەنگەكاندا یەكلاكەرەوە دەبن.
جەنراڵ مارك میلی لە وتەیەكدا لە زانكۆی هارڤارد باسی لەوەكردوە: سەردەمی ئێستا وەك گۆڕانكاریە جیۆسیاسیە سەرەكییەكان وایە كە لە جیهاندا روویاندا، وەك كەوتنی رۆما و رووخانی یەكێتی سۆڤیەت، سەردەمێك لەبەردەمماندایە كە تێیدا جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت.
رونیشیكردوەتەوە: گەشەسەندنی هێزی چین گۆڕانكاری لە بارودۆخی ئێستادا دەكات، ئەوەش دوای چەندین دەیە ئەمریكا هێزی سەربازی و سیاسی و ئابوریی بێ ركابەر بوو لە جیهاندا.
میلی پێشی وایە: لەئێستادا گۆڕانكاری جیۆسیاسی پشتی بە داهێنانی تەكنەلۆژی لە ئامێرە رۆبۆتیەكان و چەكدا بوستووە كە لە سەرووی خێرایی دەنگەوەن، هەروەها زیرەكی دەستكرد و چەندین تەكنەلۆژیای تر، تەكنەلۆژیای تێكدەرانە بەشێوەیەكی نائاسایی یەكلاكەرەوە دەبن لە ئیدارەدانی جەنگەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group