نهوا
چەند تیمێکی پزیشکی به بهكارهێنانی تەکنیکێکی نوێ توانیویانه بەشێك لە بینایی بۆ نابینایەکی تەمەن 58 ساڵ بگەڕێننهوه.
تەکنیکەکە، كه ناوی "زانستی بۆماوەیی بینین"ـه و لەلایەن چەند تیمێکی پزیشکییەوە داهێنراوە و تێیدا پسپۆڕانی پزیشکیی ئەمریکی، سویسری و فەرەنسی بەشدارییان کردووە، پشت بە دوو شت دەبەستێت یەکێکیان چارەسەری جینییە و ئەوی دیکەشیان ورووژاندنە لە رێگەی رووناکییەوە.
گۆڤاری "نەیچەر میدیسن"ـی بەریتانی، كه تەکنیکە نوێکەی بڵاوكردۆتهوه ئاماژهی بهوهكردووه، ئەو کەسەی تەکنیکەکەی بەسەردا تاقیکراوەتەوە تۆڕی چاوی تووشی نەخۆشی ببوو و بەهۆیەوە خانەکانی چاو تایبەت بە وەرگرتنی تیشک و رووناکی لەنێوچوون و بەرە بەرە بینینی لەدەستداوه و بۆته کەسێکی نابینا.
بههۆی تەکنیکە نوێکە نهخۆشهكه تووانیویهتی شوێنی ئەو شتانەی دەوروبەری دیاری بکات و تەنانەت بزانێت لە کوێن و دەستیشیان لێبدات.