پیاوێك 11 ساڵ خۆشەویستەكەی لەماڵی دایك و باوكی دەشارێتەوە بێ‌ ئەوەی بزانن

13/06/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرایكردووە، لە رووداوێكی سەیردا پیاوێكی هیندی ماوەی 11 ساڵ خۆشەویستەكەی لەماڵی دایك و باوكی شاردووەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی پێی بزانن.
رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، پیاوێكی هیندی بەناوی راهمان خانی لە شاری كیرالا تەمەن 34 ساڵ، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ساجیتای تەمەن 28 ساڵ هەبووە، راهمان ترسی ئەوەی هەبووە كە كۆمەڵگە بە پەیوەندییەكەیان رازی نەبن و بۆیە پەنای بۆ فێڵكی سەیر بردووە، ئەویش ئەوەیە لە ساڵی 2010 بڕیار دەدات خۆشەویستەكەی لەماڵی دایك و باوكی بشارێتەوە كە لە ناوچەی ئالور بوون.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، ئەم دوو خۆشەویستە ماوەی 11 ساڵ بەیەكەوە لە ماڵی كەسوكاری ژیاون بەبێ‌ ئەوەی دایك و باوكی و خوشكەكانی یاخود كەسوكاری ساجیتا بزانن، ژوورەكەی راهمان وەك حەشارگەیەك وابووە و دەرگای ژوورەكەی هەمیشە كارەبای لەسەر بووە و بەباشی داخراوە، هەروەها پەنجەرەیەكی وەك دەرچەیەكی نهێنی بۆ خۆشەویستەكەی بەكارهێناوە تا هەركاتێك بەشەو بیانەوێت بڕۆنە دەرەوە، هەروەها ساجیتا هەمیشە لە رێگەی "هێدفۆن"ەوە سەیری تەلەفزیۆنی كردووە تا دەنگ نەچێتە دەرەوە.
دەیلی مەیڵ بڵاویشیكردووەتەوە، هەرچەند هێزەكانی پۆلیس مەلەفی لێكۆڵینەوەی ساجیتایان كردووەتەوە بەڵام بێ‌ سوود بووە، لەماوەی رابردوودا ئەو دوو خۆشەویستە بڕیاریانداوە بگوازنەوە خانوویەكی تایبەت بەبێ‌ ئەوەی خێزانەكانیان بزانن، دواتر دایك و باوكی راهمان پۆلیسیان ئاگادار كردووەتەوە لەوەی كە دیار نەماوە و گەڕان بەدوایدا دەستی پێكردووە، دواتر لە ناوچەیەك بەناوی نینمارا دۆزراوەتەوە و رووداوەكە ئاشكرا بووە، هۆكاری شاردنەوەی خۆشەویستییەكەیان ئەوە بووە كە سەربە دوو ئایینی جیاواز بوون، دواتر رووبەڕووی دادگا كرانەوە دادگا رێگەی پێدان بەیەكەوە بژین.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group