خەزغەلی: تەنها بە چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەوەستین

15/06/2021 عێراق

نەوا-
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، گروپە بەرگرییەكان هەرگیز كۆتایی بە بژاردەی سەربازی ناهێنن و تەنها بە چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەوەستن.
قەیس خەزعەلی لە وتەیەكدا رایگەیاندووە، هەمووان خۆیان بۆ سەرجەم ئاڵنگاریی و ئەگەرەكان ئامادە كردووە و پێیان وانەبێت كە لە هەڕەشە دەترسین، تەنها بە چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەوەستین.
رونیشیكردووەتەوە، بڕیاری گرژتركردنی بارودۆخەكە دەستی پێكردووە و پێویستە ئەمریكییەكان ئەوە بزانن كە ئامادەكاریی هەیە بۆ ئەوەی وەڵامی وەڵامەكانیان بدەینەوە.
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق باسی لەوەشكردووە، سەرجەم ئەو شەڕانەی حەشدی شەعبی كردوویەتی ئەنجامەكەی سەركەوتن بووە، حەشد تاكە دامەزراوەی سەربازییە كە شەرعیەتی هەیە و یاساییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group