توێژینەوەیەك: چەند ساڵی داهاتوو زۆر گەرم دەبێت

27/07/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، گۆڕانكارییە ژینگەییەكان كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پلەكانی گەرما دەبێت و چەند ساڵی داهاتوو زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەپێی توێژینەوەكە كە گۆڤاری "نەیچە كلیمەیت چەینج" بڵاویكردووەتەوە، گۆڕانكارییە ژینگەییەكان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای زەوی لە چەند ساڵی داهاتوودا و ساڵ لە دوای ساڵ بەرزتر دەبنەوە.
ئیریك پیچەر، توێژەر لە خوێندنگەی تەكنیكی باڵای سویسرا كە بەشدارە لە توێژینەوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی ئەوەی زۆر بەخێرا پلەكانی گەرمای هەسارەكە بەرز دەبنەوە، پێویستمان بە ئامادەكاریی زیاترە بۆ رودواوی زیاتری تایبەت بە گەرما كە ژمارە پێوانەییەكان بە شێوەیەكی گەورە تێدەپەڕێنن.
بەپێی هەمان توێژینەوە، تەنانەت ئەگەر بە هەڵمبوونە زیانبەخشتەكان بۆ بەرگە هەوای زەوی بە تەواوەتی بوەستێنرێن، لانیكەم زەوی پێویستی بە 10 ساڵە بۆ پشوودان، بابەتەكەش تەنها پێویستی بە تۆماركردنی پلەی گەرمی پێوانەیی نییە، بەڵكو پەیوەندی بە دیاردەكانی تری وەك زریان و لافاوەكانیشەوە هەیە.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، لەو حاڵەتەشدا زەوی دوو دەیەی پێویستە تا بگەڕێتەوە دۆخی سروشتی، بەڵام ئەگەر بە هەڵمبوونە زیانبەخشەكان بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا تا ساڵی 2100 پلەی گەرمی هەسارەی زەوی 3 پلە بەرز دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group