سعودیە: بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین رێگە بە گەشتی عومرە دەدرێت

27/07/2021 جیهان

نەوا
بریکاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند: لە مانگی داهاتووەوە رێگە بە گەشتی عومرە دەدرێت، ئەوەش بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین.

 ھاشم سەعید، بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعوودیە، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: "گەشتەکانی عومرە لە دەرەوەی وڵاتەوە لە رێککەوتی 10ی ئابەوە دەست پێ دەکات".
ئاماژەی بەوەش کرد کە وەرزی عومرە دەستی پێکردووە و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن و ئەو عومرەکارانەی، کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن، مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینيان بۆ دانراوە.
بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعوودیە ئەوەشی وەبیرھێنایەوە، کە پێشتر ئەم مەرجەیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ سەردانیکردنی مزگەوتی پیرۆز لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە داناوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو ڤاکسينەى كە وەرگیراوە لەلایەن عومرەکارانەوە، ھەمان ئەو ڤاکسینە بێت کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعوودیەوە پەسەندکراوە.
ھاشم سەعید ئەوەشی خستەڕوو، کە رۆژانە 20 ھەزار عومرەکار قبوڵدەکەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group