تائێستا نزیكەی چوار ملیار ژەمە ڤاكسین لە جیهاندا بەكارهێنراوە

29/07/2021 جیهان

نەوا-
لە سەرتاسەری جیهاندا تائێستا زیاتر لە سێ ملیار و 970 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكارهێنراوە و كە نزیكەی یەك لەسەر سێی لە وڵاتی چینە.
بەگوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی “Ourworldindata.org” وڵاتی چین بە بەكارهێنانی یەك ملیار و 580 ملیۆن ژەمە ڤاكسین لە رووی زۆری بەكارهێنانی ڤاكسینەوە لە ریزبەندی یەكەمی جیهاندا دێت، دوای ئەویش هیندستان بە 446 ملیۆن و 160 هەزار لە ریزبەندی دووەم، ئەمریكا بە 342 ملیۆن و 610 هەزار ژەم لە ریزبەندی سێیەم و بەڕازیل بە 136 ملیۆن و 510 هەزار لە ریزبەندی چوارەمدادێت.
بەپێی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی “Worldometers” لە جیهاندا نزیكەی 196 ملیۆن و 700 هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە و 178 ملیۆن كەسیش پەتاكەیان تێپەڕاندووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group