ئەمریکا نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی عێراق تەرخان دەکات

29/07/2021 عێراق

نەوا


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق وڵاته‌كه‌ی بەم دوایانە نۆ ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری پێشکەشی رێکخراوی یۆنامی لە عێراق کردووە.

 لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەم دواییانە نۆ ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری پێشکەشی رێکخراوی یۆنامی کردووە لە عێراق بەمەبەستی هاوکاریکردن لە کاروباری هەڵبژاردن و پلانیشی هەیە پێنج ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری دیکەش پێشکەشی عێراق بکات و چاوەڕوانی رەزامەندی کۆنگرێسن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا رونیشیكردۆته‌وه‌، زیادکردنی هاوکاری ئەمریکا بۆ عێراق دەرئەنجامی گفتوگۆ ستراتیژیەکانی ئەم دوایانەی نێوان هەردوو وڵاتن.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group