نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

15/09/2021 جیهان

نەوا-
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 74 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا و زیادبوونی خواست لەسەری.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 44 سەنتی تر چووەتە سەری و بە 74 دۆلار و 4 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەوەش هاتووە، بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكاش 41 سەنتی تر زیادی كردووە و یەك بەرمیل بەرامبەر 70 دۆلار و 87 سەنتە، بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی رێكخراوی ئۆپێكیش یەك بەرمیل خاوی ئۆپێك بە 71 دۆلار و 98 سەنت دەفرۆشرێت.
شارەزایان باس لەوە دەكەن، هۆكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت كەمبوونەوەی نەوتی عەمبار كراوی ئەمریكایە، هەروەها خواست لەسەر نەوت لەلایەن وڵاتە بەكارهێنەرەكانەوە زیادی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group