زانایان دژی ژەمی سێیەمی ڤاكسینن

18/09/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی ئەمریكی دژی ئەوەن ژەمی سێیەمی ڤاكسین بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت و جەخت لەوە دەكەنەوە، تەنها لەگەڵ ئەوەن لەو كەسانە بدرێت تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە یاخود ئەوانەی مەترسیان لەسەرە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی راوێژكاری لە ئاژانسی دەرمانی ئەمریكا كە لە زانایان و تایبەتمەندانی نەخۆشیە گواستراوەكان پێكهاتوون، دوو بڕیاریان دەركردووە.
ئەوەش هاتووە، ئەو زانایانە رێكەوتوون لەسەر ئەوەی ژەمی سێیەمی ڤاكسین تەنها بۆ ئەو كەسانە بێت تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە هەروەها ئەوانەی كە مەترسی توشبوونیان بەشێوەیەكی توند لەسەرە، ئەوەش دوای 6 مانگ لە ژەمی دووەم.
ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاویكردووەتەوە، ئەو زانایانە مەترسی خۆیان لە كاریگەری ژەمی سێیەم پیشانداوە ئەگەر بەسەر هەموو هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان كەمە، بۆیە دژی ئەو بڕیارە دەوەستنەوە كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە بۆ دەست پێ‌ كردنی ژەمی سێیەمی ڤاكسین.
سەبارەت بە مەترسییەكانی ژەمی سێیەم زانایان رونیان كردووەتەوە، نیگەرانن لەوەی مەترسی لەسەر دڵ دروست بكات، بەتایبەتی ماسولكەكانی دڵ لە گەنجان و كەسانی پێگەیشتوودا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group