نەوا
سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق، رایگەیاند، "دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ پەروەردە بە
دروستكردنی بینای خوێندنگە دەستپێدەكات"، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ دروستکردنی
خوێندنگەش چەند بڕیارێکی دەرکرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیران سه‌رۆكایه‌تی دوه‌مین
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی خوێندنگه‌ی كرد و رایگه‌یاند، دابینكردنی
ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ په‌روه‌رده و پرۆسه‌ی خوێندن، سه‌ره‌تا به‌دابینكردنی
بینای خوێندنگه‌ی شایسته له‌پێناو ره‌چاوكردنی پێوه‌ری دانیشتوان ده‌بێت،
به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی تا ئێستا قوتابخانه‌یان تێدا نیه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌دیداره‌كه‌دا
گفتوگۆكرا له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری شێوازی باش و گونجاو بۆ بینای قوتابخانه و
خوێندنگه‌كان و هه‌روه‌ها ئاسانكاریی بۆ لیژنه‌كه له‌ڕووی دابینكردنی زه‌وی و نەهێشتنی
ئەو ڕۆتینانه‌ی كه له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌كاندان.
هه‌ر بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه،
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
راسپارد، بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویست، كه ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردن و
به‌دواداچونی پڕۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه و خوێندنگه بكات، هه‌روه‌ها چاودێریی
پێشكه‌وتنی ته‌واوبونی ئاماده‌كاریه‌كانیش له پارێزگاكان بكات.