وەزیری كشتوكاڵی داعش دەستگیر كرا

22/09/2021 عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ئاشكرای كرد، وەزیری كشتوكاڵی رێكخراوی داعش كە یەكێك بووە لە دیارترین داواكراوەكان لە شاری رومادی سەربە پارێزگای ئەنبار دەستگیر كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە پرۆسەیەكی جۆری پێشوەختدا و لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری و چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوام، لە بۆسەیەكدا توانرا وەزیری كشتوكاڵی رێكخراوی داعش دەستگیر بكرێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، پرۆسەكە لە ناوچەی "ئەلبو فەراج"ی سەربە شاری رومادی ئەنجام دراوە و ئەو سەركردەیەی داعش لە كاتی شەڕی ئازاد كردنی ناوچەكە هەڵاتبوو، بەڵام لەماوەی دواییدا گەڕاوەتەوە ناوچەكە و بەو هۆیەشەوە لەلایەن هەواڵگری سەربازیەوە دەستیگر كرا.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو بەرپرسەی داعش بەپێی مادەی 4ی تیرۆر یەكێك بووە لە دیارترین داواكراوەكان لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group