حەبێك لە توشبوون بە كۆرۆنا دەتپارێزێت

28/09/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
كۆمپانیای فایزەر تاقیكردنەوەی لەسەر حەبێك دەست پێ كرد كە مرۆڤ لە توشبوون بە كۆرۆنا و گەیشتە قۆناغێكی مەترسیدار دەپارێزێت و بۆ ئەو كەسانە بەكاردەهێنرێت كە مەترسییان لەسەرە.
كۆمپانیای فایزەر بڵاویكردووەتەوە، كار لەسەر دژە ڤایرۆسێك دەكەن كە حەبێكە و لە رێگەی دەمە وەردەگیردرێت، كە وەك دەرمانی "تامیفلۆ"ی تایبەت بە ئەنفلۆنزا وایە و رێگە لە گەشەی پەتاكە بۆ ئاستێكی مەترسیدار دەگرێت.
لای خۆیەوە "مایكڵ دۆلستن" گەورە زانای كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەداوە، پێمان وایە مامەڵە كردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی بە چارەسەرێكی كاریگەرە بۆ ئەو كەسانەی تووش دەبن و كاریگەری چارەسەرەكەش تەواوكەری ڤاكسینەكان دەبێت.
بەپێی زانیاریەكان، تاقیكردنەوەی دەرمانەكە لەسەر 2 هەزار و 660 كەس دەكرێت كە یەكەم ئاماژەی توشبوونیان بە كۆرۆنا دەركەوتووە، یاخود یەكەمجاریانە تووش دەبن و بەشێكیان حەبەكەیان لەگەڵ چارەسەری "ریتۆناڤیر" دەدرێتێ‌ و بەشێكی تریان دەرمانێكی وەهمیان دەدرێتێ‌، وەرگرتنی چارەسەرەكە رۆژانە دوو جار دەبێت و 5 بۆ 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group