حەشدی شەعبی: چوار فرۆکەی بێفڕۆکەوانمان خستەخوارەوە

28/09/2021 عێراق

نەوا
فیرقەی عەباس سەربە حەشدی شەعبی، خستنەخوارەوەی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە پارێزگای کەربەلا راگەیاند.

 لەوبارەیەوە فیرقەی عەباس راگەیەندراوێکی بڵاویکردووەتەوە و تیایدا ھاتووە "چوار فڕۆکەی بیفڕۆکەوان ھەوڵیانداوە بگەنە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەربەلا، بەڵام لەڕیگای سیستەمی پێشکەوتووی تەشویشی تایبەت بەخۆمان، بەرپەرچ دراونەتەوە و خراونەتەخوارەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ھاتووە، "فڕۆکەکان، مۆڵەتی فەرمییان نەبووە و تائێستا یەکلایی نەبوەتەوە کە سەر بە دوژمن بوون یان نا".
فیرقەی عەباس ئاشکراشی کردوە: لەمساڵدا، سیستەمی پێشکەوتووی تەشویشی تایبەت بەخۆیان وەگەڕخستووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group