لێكۆڵینەوەیەكی نوێ: بۆماوەیی و پیربوون هۆكاری هەڵوەرینی قژ نین

14/10/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەكی نوێ، بۆماوەیی و چوونە تەمەن و پیربوون هۆكار نین بۆ هەڵوەرینی قژ و رووتانەوەی سەر، بەڵكو پەیوەندی بەو فشارە ژینگەییانەوەیە هەیە كە لە چواردەوری مرۆڤن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە كە لە "گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ زانستی جوانكاری" بڵاوكراوەتەوە، هەڵوەرینی قژ و سەر رووتانەوە پەیوەندی بە ژینگەی چواردەوری مرۆڤەوە هەیە، وەك تیشكی سەروو وەنەوشەیی و پیسبوونی ژینگە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو هۆكارانە دەبنە هۆی تێكچوونی تەندروستی پێستی سەر و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەستەم بێت مووەكان بە جێگیری لەسەر ئەو پێستە بمێننەوە، دژە ئۆكسیدەكان دەتوانن هاوكاربن لە كەمكردنەوەی ئەو ماندوبوون و ناڕێكییەی لە ئۆكسانەكانی پێستی سەردا هەیە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی مووەكان بە جێگیری لە رەگەكانیاندا بمێننەوە، چونكە ماندووبوونی پێستی سەر بەشێوەیەكی سەرەكی ناڕێكی لە نێوان ئۆكجسینی بەرهەمهاتوو و ئەو ئۆكسجینە دروست دەكات كە خانەكان دەیپارێزن.
شارەزایان جەختیان لەوە كردووەتەوە، پێكهاتەیەك لە دژە ئۆكسیدەكان دروست كراوە كە توانای دروست كردنی بەربەستێكی پاراستنی هەیە بۆ پێستی سەر، لە تاقیكردنەوەیەكدا دەركەوتووە ئەو كەسانەی دژە ئۆكسیدەكەیان بەكارهێناوە 2 هەزار و 400 تاڵی قژیان زیاتر بووە لەو كەسانەی كە دەرمانێكی وەهمییان بەكارهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group