ئەفغانستان.. داعش تەقینەوەی مزگەوتەكەی قەندەهاری گرتە ئەستۆ

16/10/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی داعش تەقینەوە خۆكوژییەكەی ناو مزگەوتێكی شیعەكانی لە قەندەهار گرتە ئەستۆ، كە بە هۆیەوە زیاتر لە 40 كەس كوژران و بەدەیانی تر برینداربوون.
لقی خۆراسانی داعش لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دوو چەكداریان لە شاری قەندەهار سەرەتا پاسەوانانی مزگەوتی شیعەكانیان كوشتووە و دواتر خۆیان تەقاندوەتەوە.
لەو هێرشەدا لانیكەم 47 كەس كوژراون و دەیانی تر برینداربون.
لای خۆیەوە زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان وێڕای ئیدانەكردنی ئەو پەلامارەی داعش، رایگەیاندووە، ئەنجامدەرانی بە سزادەگەیەنن.
هەفتەی رابردووش لە ویلایەتی قۆندوزی ئەفغانستان داعش مزگەوتێكی شیعەكانی كردبوە ئامانج و بە هۆیەوە زیاتر لە 50 كەس كوژرابوون و 100 كەسی تر بریندارببوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group