نرخی بەرمیلێك نەوت لە 86 دۆلار نزیك بوویەوە

18/10/2021 جیهان

نەوا-
دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخەكانی نەوت گەیشتنەوە بەرزترین ئاستی خۆیان لە چەند ساڵی رابردوودا و یەك بەرمیل برێنت نزیكبووەتەوە لە 86 دۆلار و ئەوەش بەرزترین نرخە لە چەند ساڵی رابردودا.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2021 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە و بەرامبەر 85 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.   
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، هەروەها بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بەرامبەر 83 دۆلار و 43 سەنتە و یەك بەرمیل خاوی ئۆپێكیش بە 82 دۆلار و 50 سەنت دەفرۆشرێت. 
شارەزایانی ئابوریی دەڵێن، ئاسایی كردنەوەی رێوشوێنەكانی هاتوچۆ لە جیهاندا و كرانەوەی جیهان بەهۆی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆناوە و زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی، یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group