توێژینەوەیەك: هەموو چەند مانگ جارێك ئەگەری توشبوون بە كۆرۆنا هەیە

23/10/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن و چاك دەبنەوە بەرگری هەمیشەییان بۆ دروست نابێت و هەموو 16 یاخود 17ی مانگێگ ئەگەری دووبارە توشبوونەوەیان بە ڤایرۆسەكە هەیە.
بەپێی توێژینەوەكە كە گۆڤاری "لانسێت" بڵاویكردووەتەوە، زانایانی زانكۆی "ییڵ" و زانكۆی "نۆرس كارۆلینا" گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، ئەو كەسانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە پێویستە پێشبینی ئەوە بكەن هەموو 16 یاخود 17 مانگێگ تووشی ڤایرۆسەكە ببن.
رونیشكراوەتەوە، تاوەكو ئێستاش كۆرۆنا ڤایرۆسێكی نوێیە و لێكۆڵینەوەكان لە سەرەتادان و پرسیار لەسەر ئەو بەرگرییە هەیە كە توشبوون دروستی دەكات، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرگری هەمیشەیی دروست ناكات.
بەپێی توێژینەوەكە كە لەسەر 6 جۆر ڤایرۆسی تری هاوشێوەی كۆرۆنا كراوە كە لە ساڵی 1948ەوە دەركەوتوون، بەپێی هەڵسەنگاندنەكان ماوەی پێشبینی كراو بۆ دووبارە توشبوونەوە بەو ڤایرۆسانە 16 بۆ 17 مانگە، هەروەها ئەگەری هەیە دوای 3 مانگ یاخود كەمتریش تووش ببنەوە، بۆیە پێویستە ڤاكسین وەربگیردرێت، چونكە توشبوون و چاكبوونەوە بەرگرییەكی زۆر كەم دروست دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group