ئیئتلافەكەی عەلاوی هۆشداری لە قەیرانێكی مەترسیدار دەدات

26/10/2021 عێراق

نەوا-
ئیئتلافی نیشتمانی كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات، هۆشداری دەدات لە قەیرانێك كە پێشبینی ئەنجامەكەی نەكرێت، ئەگەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە داوای ئەو هێزانە رازی نەبیت كە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژادنن و دەنگەكان بە دەست هەژمار نەكرێنەوە.
ئیئتیلافی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەحاڵەتی بونی سكاڵا لەسەر بنكەیەك یان وێستگەیەكی دەنگدان، كۆمیسیۆن ناچارە بەئەركی خۆی هەڵسێت و بەشێوەی دەست دەنگەكان بژمێرێتەوە، بۆیە ئێمە داوا دەكەین بەزویی كاربكات بۆ ئەوەی وەڵامی داواكاریەكان بداتەوە.
ئەوەش هاتووە، هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە باس لە پاكی هەڵبژاردنەكان و نەبونی هیچ تانە و سكاڵایەك دەكات لەكاتێكدا تاوەكو ئێستا ئەنجامی سكاڵاكان یەكلا نەكراونەتەوە و دادگای فیدراڵی ئەنجامەكانی كۆتایی پەسەند نەكردوە، ئاماژەیەكی رونە لەسەر خواستیان بۆ زیانگەیاندن بە عێراق.
ئیئتلافەكەی عەلاوی جەختی لەوەش كردووەتەوە، وەڵام نەدانەوەی داواكارییەكانی ئەو هێزانەی دژی ئەنجامەكانن، لەداهاتودا قەیرانێك دەهێنێتە ناو وڵاتەوە كە هیچ كەسێك پێشبینی نەكردبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group