پاریس سانجێرمان داوا لە ریاڵ مەدرید دەكات یەك وەرزی تر چاوەڕێی مباپێ‌ بكات

20/11/2021 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كرد، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەیەوێت گرێبەستی كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی یانەكەی بۆ یەك وەرزی تر نوێ بكاتەوە و داوای لە یانەی ریاڵ مەدرید كردووە چاوەڕێ بكات بۆ گواستنەوەی، بەڵام یانە ئیسپانیەكە رەتیكردووەتەوە.
رۆژنامەی ماركا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، پاریس سانجێرمان دەیەوێت یەك وەرزی تر گرێبەستی مباپێ‌ كە وەرزی داهاتوو كۆتایی دێت نوێ بكاتەوە، ئەوەش لەپێناو دەستكەوتنی پارە لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی و داوای لە یانەی ریاڵ مەدرید كردووە وەرزێكی تریش چاوەڕێ بكات بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە.
ئەوەش هاتووە، بەڵام فلۆرەنتینۆ پێرێس سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید رەتیكردووەتەوە، چونكە ئیدارەی یانەكەی تۆمەتباری دەكەن بە پلانگێڕی لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە لەسەر حسابی یانەكە، لەبەر ئەوەی دەیتوانی مباپێ‌ بەبێ‌ بەرامبەر بەدەستبهێنێت.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، ئەگەری هەیە پێرێس بەو رێكەوتنە رازی بێت ئەوەش لە پێناو پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یانە پاریسییەكە، بەڵام پێشبینی ئەوەش دەكرێت ریاڵ مەدرید مباپێ‌ رازی بكات كە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ نەكاتەوە، لەبەرامبەر ئەوەشدا بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی وەك پاداشت پێ دەبەخشن لەكاتی واژۆ كردنی گرێبەست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group