نەخۆشخانەیەكی تایبەت بۆ ئالودەبوانی مادەی هۆشبەر دروستدەكرێت

6 رۆژ پێش ئێستا

بۆ یەكەمجار لەعیراق و هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە بە دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەكردنی ئالودەبوانی مادەی هۆشبەر. 
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئیبراهیم ئیدریس سەرۆكی بۆردی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە ئەنجامداوەو رایگەیاندوە، پرۆپۆزەلێكیان پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش‌ كردوەو دواتر بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكرایەوە، ئەوانیش رەزامەندییانداو دواتر رەوانەی وەبەرهێنان كراوە.
ئیبراهیم ئیدریس راشیگەیاندوە، لەم هەنگاوەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتوانیكردون رووبەری 20 هەزار مەتر زەوی بۆ پرۆژەكە دابینكردوە ئێستا هەموو رێكارەكان تەواو بون‌ و بڕیاروایە بەمزوانە دەست بەدروستكردنی باڵەخانەكەی بكەن.
ئیبراهیم ئیدریس راشیگەیاندوە، ئەم نەخۆشخانەیە وەك هەر نەخۆشانەیەكی دیكە نییە، بەڵكو پێویستی بەچاودێری و سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و پەروەردەو داد هەیە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیش لایەنێكی سەرەكی پەیوەندیدار دەبێت، چونكە وەك دەزانرێت ئەو كەسەی بە ماددەی هۆشبەر ئالودە دەبێت، پێویستی بەوەیە لە كاتی سەردانیكردنی نەخۆشخانەكە ماوەی سێ مانگ یان چەند مانگێك بمێنێتەوەو پێویستە نهێنییەكانی پارێزراو بن 

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group