قوباد تاڵەبانی لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەك له خۆپیشاندانەكان داوای لێبوردنی كرد

28/11/2021

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی یەكسانی جێندەری و ستراتیژیەتی بەهێزكردنی پێگەی ئافرەتان لەهەرێمی كوردستان داوای لێبوردنی لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و ئەو خوێندكارانە كرد كە  شانازیان بەڵای كوردستانەوە كردوە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بەبێئەوەی وردبینەوە لە راستی و دروستی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كۆن كە هێنراون سەبارەت بە ئاڵای كوردستان لە خۆپیشاندانەكانی سلێمانی، هەڵەیەك بوە تێپەڕیوە بەسەر حكومەت  و تەنانەت بەمن و پەرلەمانیشەوە بێئەوەی بەدواداچون بۆ وێنەكە بكرێت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: تەنها كارێك ئێستا بمانەوێت بیكەین ئەویە داوای لێبوردن لە هەموو خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم زانكۆكانی كوردستانە كە لە ئێمەومانان زیاتر شانازیان بەڵای كوردستانەوە كردوە لە خۆپیشاندانەكاندا، بۆیە من داوای لێبوردنتان لێدەكەم.
لەچەند رۆژی رابردوودا كە خۆپیشاندانی خوێندكاران و قوتابیان دەستیانپێكرد بۆ داواكردنی دەرماڵەكانیان، وێنەیەك بڵاوكرایەوە كە چەند خوێندكارێك ئاڵای كوردستانیان سوتاندوەو بێ رێزیان پێكردوە، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە جێگەی قبوڵكردن نییە بێ رێزیكردن بە ئاڵای كوردستان و دوێنێش لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی قوتابیان و خوێندكارانی بەشێك لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لە خۆپیشاندانەكاندا بێڕێزی كراوە بەرامبەر بە ئاڵای كوردستان.
دوای بڵاوكردنەوەی وێنەكەش ئەو خوێندكارانەی دەركەوتبون بڵاویانكردەوە كە بەهۆی رەشەباوە ئاڵاكە كەوتۆتە خوارەوەو ئەوانیش رێگەیان گرتوە تا ئۆتۆمبێل بەسەریدا نەڕوات و لەسەر شەقامەكە كۆیان كردۆتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group