پرۆسە هاوبەشەكان: 9 چەكداری داعش لە بەغدا كوژران

25/01/2022 عێراق

نەوا-
عەبدولئەمیر شمەری فەریق روكنی یەكەم  و جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق ئاشكرای كرد، لە هێرشێكی ئاسمانیدا 9 چەكداری داعش لە باكوری بەغدا كوژراون.
شمەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، لە پرۆسەیەكی هێزی پیادەی فیرقەی 6دا لە رێگەی بۆردومانی ئاسمانییەوە 9 چەكداری داعش لە باكوری بەغدا كوژراون.
جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق رونیشیكردووەتەوە، ناوچەكە ئارامە و سوپای عیراقی بە توانایە و دەتوانێت وڵات بپارێزێت.
لە ماوەی رابردودا پرۆسە ئەمنییەكان دژی چەكدارانی داعش لە چەندین ناوچەی عیراق فراوان كراون و دەیان چەكداری ئەو رێكخراوە و كوژراون و دەستگیر كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group