كۆمپانیایەكی جیهانی: بازاڕی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2021دا لە عیراق گەشەی زۆری كردووە

25/01/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
كۆمپانیایەكی تایبەتمەند بڵاویكردەوە، لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا لە بواری كڕینی ئۆتۆمبێلدا عیراق گەشەسەندووترینە و لە ماوەی 9 مانگی ساڵی رابردودا كڕینی ئۆتۆمبێل 50% كەشەی كردووە.
كۆمپانیای Focus2Move تایبەت بە بواری پێشكەش كردنی داتاكان دەربارەی ئۆتۆمبێل لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو بازاڕی ئۆتۆمبێل لە عیراق بەردەوام بووە لە گەشەسەندن بە رێژەی 17.6% لە ئاستی پێش پەتای كۆرۆنا زیاتر بووە.
ئەوەش هاتووە، تەنها لە مانگی ئەیلولدا 7 هەزار و 766 ئۆتۆمبێل فرۆشراوە و بەوەش كۆی گشتی فرۆشتن لە ساڵی 2021دا تاوەكو مانگی ئەیلول 63 هەزار و 926 ئۆتۆمبێل بەوەش لەچاو ساڵی 2020 بە رێژەی 50% زیادی كردووە.
كۆمپانیاكە ئەوەشی رونكردووەتەوە، ساڵی رابردوو بۆ فرۆشی ئۆتۆمبێل ساڵێكی ئیجابی بووە و لە چارەیەكی یەكەم 18 هەزار و 91 ئۆتۆمبێل فرۆشراوە، بەڵام بە رێژەی 9.7% لەچاو ساڵی پێشتریش كەمتر بووە، بەڵام لە چارەكی دووەمدا زۆر بە خێرایی گەشەی كردووە و لەچاو چارەكی دووەمی ساڵی 2020دا بە رێژەی 155% زیادی كردووە و 21 هەزار و 195 ئۆتۆمبێل فرۆشراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group