سەدر: دەرگامان تائێستا واڵایە

25/01/2022 عێراق

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بۆ چەندەهەمینجارە جەخت لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكاتەوە.
لەدوای بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بە دەستورییبونی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، موقتەدا سەدر لە تویتێكدا رایگەیاند: جارێكی تر دادگای عیراق سەربەخۆیی و بێگەردی خۆی سەلماندو نەكەوتە ژێر فشاری سیاسییەوە، سوپاس بۆ یەزدان و دادگای عیراقی كە بەو هەڵوێستانەی نیشتمان بونیاتدەنێت.
سەدر راشیگەیاندوە، بەردەوامن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی تائێستاش دەرگایان واڵایە بەرامبەر ئەوانەی گومانی باشیان هەیە، ئەوانەشی كە ئۆپۆزسیۆن یاخود بایكۆت دەكەن وەك برا دەمێننەوە چونكە هەموو هەوڵدەدەن بۆ چاكسازی و كار بۆ شكۆی عیراق دەكەن.
 لەكۆتاییشدا سەدر ئاماژەیكردوە، نەخێر بۆ شوێنكەوته و توندوتیژی و پێشێلكردنی یاسا، سڵاو لەسەر كەسانی ئاشتیخوازبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group