لە سلێمانی بەفر و لەهەولێر باران دەبارێت

26/01/2022

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، شەپۆلێكی بەفر و باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بە جۆرێك رۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی بەفر دەبارێت و لە هەولێریش باران.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكان شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست روو لە ناوچەكە دەكات.
ئەوەش هاتووە، رۆژی پێنجشەممە كاریگەری شەپۆلەكە چالاكتر دەبێت و لە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە سەرەتا نمەباران دەبێت و دواتر بۆ بارانی ئاسایی دەگۆڕدرێت، لە سلێمانی بەفربارینیش دەبێت، لە زۆربەی ناوچەكانی تر وەك دهۆك و كەركوك نمەباران دەبارێت و دواتر بەرەبەیانی رۆژی هەینی كاریگەری شەپۆلەكە كۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بڵاوكراوەیەكی تردا هێمای بۆ ئەوە كردووە، نزمترین پلەی گەرمای تۆمار كراو لە رۆژی چوارشەممە، لە پێنجوێن بووە كە "15-" بووە، دواتر حاجی ئۆمەران و ماوەت بە "5-" و بازیان "3-" و مێرگەسور "2-".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group