لە پارێزگایەكی عیراق تای خوێنبەربون تەشەنەی سەندوە

14/05/2022 عێراق

لە پارێزگایەكی عیراق نەخۆشی تای خوێنبەربون تەشەنەی سەندوەو نزیكەی 10 هاووڵاتیش گیانیانلەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی عیراق لەزاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای زیقارەوە بڵاویكردۆتەوە، حاڵەتەكانی توشبون بە پەتای تای خوێنبەربون لەناو هاووڵاتیاندا تەشەنەی سەندوەو تائێستا 34 هاووڵاتی توشی پەتاكە بون و لە چەند رۆژی رابردوشدا سێ حاڵەتی نوێیان تۆمار كردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەهۆی پەتاكەوە تائێستا 7 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە لەكاتێكدا 85 هاووڵاتی گومانی نەخۆشییەكەیان لێدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group