چەكدارێك لە ئەمریكا 18 خوێندكاری سەرەتایی و 3 كەسی تری كوشت

25/05/2022 جیهان

نەوا-
چەكدارێك لە خوێندنگەیەكی سەرەتایی لە باشوری ولایەتی تەكساس لە ئەمریكا، 18 خوێندكار و 3 كەسی تری كوشت و دواتریش كوژرا.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، چەكدارەكە لەناو ئەو خوێندنگە سەرەتاییەدا دەستڕێژی گولـلەی كردووە و 18 خوێندكار و 3 كەسی پێگەیشتووی كوشتووە، دوای كارەكەشی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراوە.
لای خۆیەوە گریگ ئابوت حاكمی ولایەتی تەكساس رایگەیاندووە، چەكدارەكە ناوی "سلڤادۆر رامۆس"ە و تەمەنی 18 ساڵە، لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسەوە كوژراوە، هەروەها ئەو چەكدارە دوو ئەفسەری پۆلیسیشی بریندار كردووە بەڵام برینەكانیان مەترسیدار نییە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێش 10 رۆژ لە كردەوەیەكی رەگەزپەرستیدا چەكدارێكی تر لە نیویۆرك لەناو ماركێتێكدا لەناوچەیەكی رەشپێستەكان، دەستدڕێژی گولـلەی كرد و 10 كەسی كوشت و دواتر دەستگیر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group