خەڵاتێكی نۆبڵ بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی ئۆكرانیا فرۆشرا

21/06/2022 جیهان

دیمیتری موراتۆڤ رۆژنامەنوسی روسیا كە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2021ی پێبەخشرا، بۆ ئەوەی سود بە منداڵانی پەنابەری ئۆكرانیا بگەیەنێت، خەڵاتەكەی بە بڕی 103 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە نیویۆرك فرۆشت.
لە لێدوانێكیدا موراتۆڤ رایگەیاندوە: داهاتی ئەم خەڵاتە لەڕێگەی سندوقی هاریكاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سودمەندبونی منداڵانی پەنابەری ئۆكرانیا بەكاردەهێنرێت.
فرۆشتنی خەڵاتەكە بەبڕی زیاتر بە 103 ملیۆن دۆلار ژمارەی پێوانەیی خەڵاتەكەی جەیمس واتسۆنی تێپەڕاند كە لەساڵی 2014 بەبڕی چوار ملیۆن 740 هەزار دۆلار فرۆشتبوی.
موراتۆڤ یەكێكە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی نۆڤایا گازێتای روسی و لیژنەی نۆبڵ رایگەیاندبو: نۆڤایا سەربەخۆترین رۆژنامەی روسیایەو تەنها رۆژنامەیە كە توانیویەتی رەخنە لە حكومەت بگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group