سێ‌ كچی منداڵ بە ئامانجی گەیشتن بە كۆریا لە ماڵەوە هەڵدێن

22/06/2022 هەمەڕەنگ

نەوا
لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی هەڵاتنی 3 كچی منداڵی عیراقی لە ماڵەوە و خواستی گەشتكردن بۆ كۆریای باشور بڵاوكراوەتەوە و وەزارەتی ناوخۆش هەواڵەكە پشتڕاست دەكاتەوە.
لەو بارەیەوە خالد میحنە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە، 3 كچی گەنج دوای دزینی بڕێك پارە لە كە نزیكەی 3 ملیۆن دینار بووە لە ماڵەوە هەڵاتووە، گەورەكەیان تەمەنی 17 ساڵە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، كچەكان سەرەتا هەڵاتوون بۆ بەغدا و كەسوكاریان پۆلیسیان ئاگادار كردووەتەوە، دواتر دۆزراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا كراوە.
میحنە ئەوەی ئاشكرا كردووە، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە ئەو كچانە پارەكەیان بۆ ئەوە دزیوە تاوەكو گەشت بكەن بۆ كۆریای باشور، ئەوەش بەهۆی خۆشی ژیانی ناو ئەو زنجیرە درامایانەی سەیریان كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group