پۆلیسی نەرویجی: هێرشبەرەكەی ئۆسلۆ ئێرانییە

25/06/2022 جیهان

نەوا-
پۆلیسی نەرویج بڵاویكردەوە، هێرشەكەی شاری ئۆسلۆ كە تێیدا دەستڕێژی گولـلە لە یانەیەكی شەوانە كرا و 2 كەس كوژران و 14ی تر بریندار بوون تیرۆرستییە و ئەنجامدەرەكەی ئێرانییە.
پۆلیسی نەرویجی بڵاویكردووەتەوە، كەسێك دەستڕێژی گولـلەی لە یانەیەكی شەوانە كردووە لە شاری ئۆسلۆ، بەهۆی ئەو كارەشەوە 2 كەس كوژراون و 14 كەسی تر بریندار بوون.
ئەوەش هاتووە، هێرشەكە تیرۆرستی بووە و ئەنجامدەری كارەكەش كەسێكی بە رەگەز ئێرانییە، تۆمەتبارەكە تەنها بووە و دەستگیر كراوە.
لای خۆیەوە تۆری بارستاد وتەبێژی هێزەكانی پۆلیسی ئۆسلۆ ئاشكرای كردووە، یانەكە كە ناوی "لەندەن"ە، یانەیەكی تایبەتە بە كەسە هاوڕەگەزخوازەكان و تۆمەتبارەكە تەقەی بەناو یانەكە و یانەیەكی تەنیشتی و شەقامێكی تەنشیت یانەكەدا كردووە، چەند خولەكێكیش دوای كارەكەی دەستگیر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group