ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك كۆچی دوایی كرد

06/07/2022 جیهان

نەوا-
محەمەد باركیندۆ ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك لە تەمەنی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میلی كیاری سەرۆكی دامەزراوەی نەوتیی نێجیریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، دكتۆر محەمەد سانوسی باركیدۆ لە كاتژمێر 11ی 5ی 7ی 2022 كۆچی دوایی كرد.
ئەوەشی نوسیوە، كۆچی دوایی ناوبراو زیانێكی گەورەیە بۆ خانەوادەكەی و دامەزراوەی نەوتی نێجیریا و وڵاتەكەم و رێكخراوی ئۆپێك و كۆمەڵگەی وزەی جیهانیش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group