لە رێگەی نەعناوە ئارەزووی زۆر خواردن كەمبكەرەوە

17/07/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
شارەزایەكی بواری خۆراك دەڵێت، لە رێگەی نەعناوە دەتوانین ئارەزووی زیادەڕۆیی لە خواردن كەمبكەینەوە، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە تێربوون بكەیت.
تاتیانا زالیتۆڤا شارەزای بواری خۆراكی روسیی رایگەیاندووە، حەزی زۆر خواردن هۆكارێكی سەرەكی زیادبوونی كێشە بۆیە دەتوانیت ئەو حەزە كەمبكەیتەوە و زوو هەست بە تێربوون بكەیت.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش لە رێگەی زیادكردنی "نەعنا" بۆ خوارن و خواردنەوەكانت، لەو رێگەیەوە دەتوانیت هەست بە خۆشیەكی زۆر لە خواردن بكەیت و كەمیش بخۆیت، نەعنا دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە خۆشیەكی زیاتر بكەیت لە ژەمەكانتدا چونكە هۆرمۆنی خۆشحاڵی كە ناسراوە بە "ئیندۆرفین" هاندەدات زیاتر دەربدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو شارەزایەی خۆراك، ئەو هۆرمۆنەش رۆڵێكی گرنگی هەیە لە رێكخستنی باری دەروونی هەروەها بەرپرسە لە هەستكردن بە برسێتی و تێربوون، مێشك لەگەڵ خواردنی نەعنا كاردانەوەی دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بەوە بكەیت كە شتێكی خۆش روویداوە و لەو رێگەیەشەوە هەست بە خۆشیەكی زۆر دەكەیت بە خواردنی بڕێكی كەمتر لە خواردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group