نەخۆشی دڵخۆشی.. ئایا دڵخۆشی زۆر مرۆڤ دەكوژێت؟

23/07/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
دڵ خۆشی ئەو شتەیە هەموو مرۆڤێك بەدوایدا دەگەڕێت، بەڵام ئایا ئەگەر زیاد لە پێویست بوو زیانی بۆ سەر تەندروستیمان هەیە، زانایان وەڵامی ئەم بابەتە دەكەنەوە.
هەندێك جار دەبیستین كە كەسێك "لە خۆشیدا جەڵتە لێیدا" یاخود "لە خۆشیدا دڵی وەستا" زانایان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەو بابەتە كردووە بۆ زانینی راستی و دروستی و "غادە خواری" پزیشكی دەرونی رایگەیاندووە، خۆشی زۆر و خەمی زۆر دوو رووی یەك دراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، لێكۆڵینەوەكان باس لەوە دەكەن لەكاتی خۆشییەكی زۆر كاردانەوەی دڵ بە هەمان شێوەی كاتی هەستكردنە بە خەم و خەفەتێكی زۆر و ئەوەش پێی دەوترێت "نەخۆشی دڵخۆشی"، ئەوەش كاتێكە كە بەهۆی زۆری ئەو دڵخۆشییەوە گرژبوون لە دڵدا روودەدات و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لە ناوچەی سنگ و ماسولكەكانی دڵ زیانیان بەردەكەوێت.
ئەو پزیشكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەی زیاتر مەترسییەكە دروست دەكات ئەوەیە كەسەكە پێشینەی هەیبَت لە خەمۆكی و تێكچوونی باری دەروونی و توڕەبوونی زۆر كە كاریگەرییان لەسەر دڵ هەیە، چونكە ئەو دڵەی بەرگەی خەم و خەفەت ناگرێت، بەرگەی خۆشیش ناگرێت.
لای خۆیەوە پرۆفیسۆر ئەبو جەودە دەڵێت، "نەخۆشی دڵ خۆشی" بەشێوەیەكی سروشتی لەو كەسانەدا روودەدات كە كێشەی تەندروستیان هەیە بەتایبەتی لە دڵدا و زۆر بە دەگمەن لەو كەسانەدا روودەدات كە هیچ كێشەیەكی دڵیان نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group