بەهۆی فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەوە لە ماڵێكی سلێمانی ئاگركەوتەوە

11/08/2022

بەهۆی گۆڕینی فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەوە، لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوەو هێزەكانی بەرگری شارستانی كۆنترۆڵیان كرد.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگر لە گەراجی ئۆتۆمبێلی ماڵێك لە گەڕەكی كوردسات كەوتەوە كە بەهۆی گۆڕینی فیول پەمپ و بونی گرفتی كارەباییەوە بوە. 
بەرگری شارستانی سلێمانی راشیگەیاندوە، دوای ئاگاداركردنەوەمان تیمی رزگاركردنی بەرگری شارستانی سلێمانی زوو گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و نەهێڵن بگوازرێتەوەو زیانی زیاتر بدات.

 

 

 

 

 



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group