ڤۆڵكسواگن نزیكەی 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئۆتۆمبێلدا دەكات

14/03/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
كۆمپانیای ڤۆڵكسواگنی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە، بەنیازن لە ماوەی 5 ساڵدا بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ وەبەرهێنان بكەن لە ئۆتۆمبێلی كارەباییدا.
راشگەیەنراوە، ڤۆڵكسواگن كۆمپانیایەكی سەرەكییە لە ئەوروپاو هەوڵدەدات بۆشاییەكانی كۆمپانیای تێسلا پڕبكاتەوە كە پێشەنگی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانە، پلانیشیانوایە كە بەرهەمهێنان بكەن لە باتریدا بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی، ئامانجیش لەوەدا ئەوەیە كە تا ساڵی 2030 لە %50ی فرۆشەكانیان بەهۆی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانیانەوە بەرزبكەنەوە. 
ئارنۆ ئانتلیتز بەرپرسی دارایی كۆمپانیاكە باسی لەوەكردوە، جیاوازییەكانیان لەگەڵ پلانی پێشویاندا ئەوەیە كە وەبەرهێنانی زیاتر دەكەن لە بازرگانی پاتری و كەرەستەی خاو و هەروەها كارگەیەكی دوو ملیار دۆلاریی، پێشبینیش دەكەن كە لەساڵی 2025دا بگەنە %20ی جوڵەی فرۆشتنی كارەبایی، لەئێستادا دوو لەسەر سێی وەبەرهێنان لەو بوارەدا دەكەن.
لەلایەكی دیكەشەوە ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بزوێنەرەكانیان سوتێنەرە بە كێبڕكێ بهێڵرێنەوە كە ئەوەش بۆ ئەوان دوو هێندە بارگرانییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group