نەوا -
توێژینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەری هەیە گۆڕانكاری ژینگەیی ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی تسونامی زەبەلاح لە زەریای باشوور و ببێتە هۆی دروستبوونی هەڕەشە لەسەر زەوی.
بەپێی توێژینەوەكە، لەكاتی هەڵكۆڵین لە سەدان پێ لەژێر قوڵایی زەریا لە كیشوەری جەمسەریی باشور "ئەنتاركتیكا"، زانایان بۆیان دەركەوتووە كە 3 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا و 15 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بەهۆی قەتیسبوونی گەرماوە، چینێكی نیشتووی شل دروستبووە كە بووەتە هۆی ناردنی توسنامی بەرە و كەنارەكانی ئەمریكای باشوور و نیوزلەندا و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا.
باسلەوەشكراوە، زانایان پێیان وایە كاتێك گۆڕانكاری ژینگەیی دەبێتە هۆی گەرمبوونی زەریاكان، ئەگەری هەیە جارێكی تر شەپۆلێكی زەبەلاحی تسونامی دروست ببێت.
لای خۆیەوە جینی جالیس زانا لە زانكۆی بلیموس لە بەریتانیا وتویەتی، داڕمانی زەویی لەژێر زەریاكاندا مەترسیەكی گەورەی جوگرافی دروست دەكات و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی تسونامی كە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەكی زۆر مرۆڤ، ئەگەری هەیە ئەو شەپۆلانە دووبارە ببنەوە.
بۆ یەكەمجار زانایان لە ساڵی 2017 داڕمانی زەوییان لە كیشوەری جەمسەری باشور دۆزیەوە، ئەو چینە داڕماوانەش لاوازن و پڕن لە بونەوەری زەریایی بە بەردبوو كە قەوزە بە بەردبووەكانن و لە دوو ماوەی جیاوازدا دروست بوون، ئەوانیش 3 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا و 15 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.