هەواڵگری و ئاسایشی عیراق: 3 تۆمەتبارمان لە بەغدا و سلێمانی دەستگیر كرد

31/05/2023 عێراق

نەوا -
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عیراق دەستگیركردنی سێ داواكراوی لە بەغدا و سلێمانی راگەیاند، كە بە تۆمەتی ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی داواكراو بوون.
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردووەتەوە، لە رێگەی هەماهەنگی باڵا و هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی داواكراو كە لەلایەن دادوەری بەپێی بڕگەكانی ماددەی  4ی تیرۆر كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندییەوە دەرچووە دەستگیركرا، دەستگیركردنەكە لە پارێزگای سلێمانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی ئەو پارێزگایە بوو .
ئاماژە بەوەشكراوە، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بەهەمان بەرێوەبەرایەتی توانیان بازرگانێكی كەلوپەلی دێرین دەستگیر بكەن، ئەویش لەكاتی فرۆشتنی دوو شوێنەوار لە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا.
هەواڵگری و ئاسایشی عیراق هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەروەها دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری، دەست بەسەر فرۆشگایەكدا گیراوە كە گواستنەوەی پارەی گوماناوی و سپیكردنەوەی پارە لە ناوچەی كەڕادە ئەنجام دەدات، لە كاتی هەڵمەتەكەدا دوو تۆمەتباریان لەناو فرۆشگاكەدا دەستگیر كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group