فەرەنسا 200 سەربازی زیادە دەنێرێت بۆ سنورەكانی لەگەڵ ئیتاڵیا

25/09/2023 جیهان

نەوا-
لە هەوڵێكدا بۆ روبەڕوبونەوەی هەر جۆرە روداوێكی نەخوازراو، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا 200 كارمەندی ئەمنی دیكەیان رەوانەی خاڵە سنورییەكان لەگەڵ ئیتاڵیا كرد، دوای ئەوەی هەفتەی رابردو نزیكەی 10 هەزار كۆچبەر گەیشتنە دورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بەپێی زانیاریەكانی بڵاویكردۆتەوە: 200 سەرباز و پۆلیسی زیادە بۆ خاڵە سنورییەكانی نێوان فەرەنساو ئیتاڵیا بڵاوەپێكراوە، پێشبینی دەكرێت ژمارەی ئەو كەسانەی لە دورگەكەن زیاد بكرێت.
بەپێی بەدواداچونی دەزگاكە، بڕیارە ژمارەی هێزە ئەمنییەكانی سەر سنور لە 500 كەسەوە بۆ 700 كەس زیاد بكرێت كە دابەش دەكرێن بەسەر خاڵە جیاوازەكانی دەروازەی نێوان فەرەنساو ئیتاڵیا، هاوكات ناوەندە سنورییەكانی ئێستا لە مێنتۆن و مۆنتگنێڤر بەشێوەیەكی كاتی فراوان دەكرێن بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنەكانی رێگریكردن لە كۆچبەران .
لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 107 هەزار كەس گەیشتونەتە ئیتاڵیا كە دو هێندە زیاترە لەو ژمارەیەی لەساڵی 2022دا تۆماركراوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group