ژمارەی رۆژنامەنوسە كوژراوەكانی غەززە گەیشتنە 60 رۆژنامەنوس

20/11/2023 جیهان

نەوا - 
ژمارەی رۆژنامەنوسە كوژراوەكان بەهۆی شەڕی غەززەوە گەیشتوونەتە 60 رۆژنامەنوس، ئەوەشی دوای كوژرانی رۆژنامەنوسێك لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی لە بۆردومانێكدا و كوژرانی رۆژنامەنوسێكی دیكە بەهۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلەكەی.
نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی فەلەستین ئاشكرای كردووە، رۆژنامەنوسێكی دیكە بەناوی بیلال جاد الله كە سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی "ماڵی رۆژنامەنوسان"ە، لە ماڵەكەی خۆیدا لەگەڵ خێزانەكەیدا لە بۆردومانێكدا كوژراوە.
رونیشكراوەتەوە، هەروەها رۆژنامەنوسێكی دیكە بەناوی مستەفا سەواف كە رۆژنامەنوسێكی دیارە و وەكیل وەزیری پێشووی وەزارەتی رۆشنبیری بووە ئۆتۆمبێلەكەی بۆردومان كراوە و گیانی لەدەستداوە.
نوسینگەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەوەش لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە و تاوەكو 19ی تشرینی دووەمی 2023، ژمارەی رۆژنامەنووسە كوژراوەكان گەیشتوونەتە 60 رۆژنامەنووس، ئەوەش بەهۆی تاوانە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group