گرانبەهاترین شاری جیهان بۆ ساڵی 2023 دیاریكرا

06/12/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە راپرسییەكی ساڵانەدا لەڕوی بەرهەم و خزمەتگوزارییەوە گرانترین شاری جیهان دیاریكرا.
ماڵپەڕی فۆربسی ئەمریكی رایگەیاندوە، بەپێی راپۆرتێك گرانترین شاری جیهان بۆ ژیانكردن دیاریكراوەو لە راپرسییەكدا كە173 شاری گرتۆتەوە و زیاتر لە 400 نرخی زیاتر لە 200 بەرهەم و خزمەتگوزاری بەراورد كراون، دەركەوتوە كە وڵاتی سەنگافورە لە ریزبەندی یەكەم دێت و ئەوەش لە ئەنجامی تێچووی زۆری خواردن و خواردنەوە كحولیەكان و جل و بەرگ و خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل.
باس لەوەشكراوە، زیوریك شارێكە لە وڵاتی سویزلاند بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەلی ناوماڵ و چالاكییە وەرزشییەكانەوە بە هەمان شێوەی سەنگافورە لە ریزبەندی یەكەمی گرانترین شارەكانی جیهاندا بوە، لە ساڵی رابردودا شاری نیویۆرك پلەی یەكەمی لەگەڵ سەنگافورە هاوبەش كرد.
9یەمین جارە وڵاتی سەنگافورە لە ماوەی 11 ساڵدا لە پێشەنگی لیستی یەكەی هەواڵگری ئابووریناس وەك گرانترین شاری جیهان دیاریكراوە.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group