عیراق پشتیوانی بۆ هەڵوێستی گۆتێرێش دەردەبڕێت

07/12/2023 جیهان

نەوا-
سەبارەت بەو پێشێلكاریانەی لە غەزە رودەدەن، حكومەتی عیراق پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەردەبڕێت.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، چالاككردنی مادەی 99 لە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان كە دەسەڵاتی ئەوە بە ئەمینداری گشتی دەدات سەرنجی ئەنجومەنی ئاسایش رابكێشێت بۆ هەر بابەتێك كە پێی وابێت هەڕەشەیە بۆ سەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، چونكە چەند هەفتەیەكە ئەوەی لە غەزە رودەدات هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
عەوادی باشی لەوەشكردوە، ئێمە لە عیراق جەخت دەكەینەوە كە ئەو كارەساتانەی لەئەنجامی ئەم دوژمنكارییەوە رویانداوە بوەتە هۆی كەوتنەوەی كارەساتێكی مرۆیی كە پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ راگرتنی، هەروەها لە یەكەم رۆژی هێرشەكەوە لە غەزە هۆشداریمانداوە كە پێویستە هەمو هەوڵە نێودەوڵەتییە بەرپرسیارەكان یەكبگرن بۆئەوەی روداوەكان نەكەونە دەرئەنجامی نەخوازراوەوە، دەرئەنجامەكانی ئەو دەستدرێژییەش بونەتە هۆی كەوتنەوەی هەزاران قوربانی و ئێمە بەردەوام جەختمان لەسەر ئەوە كردوەتەوە كە ئەوە دادپەروەرانە نیە قوربانی لەگەڵ بكوژ یەكسان بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group