نەوا-
ئەندازیار عەبدولڕەحمان عەبدولمحسین ئەلفەدلی وەزیری ژینگەو ئاو و كشتوكاڵ دووپاتیكردەوە، شانشینی سعودیە بە پلانێكی جێگیرو دیدگایەكی سەركەوتو بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەكانی دەستپێشخەری سەوزی سعودیە بەرەو پێشەوە دەڕوات، بەچاندنی 600 ملیۆن نەمام تاساڵی 2030، و 10 ملیار دار لە سەرتاسەری سعودیە لە ماوەی دەیان ساڵدا.
ئەم وتانەی وەزیر لەمیانی لێدوانێكیدا هات لە چالاكییەكانی خولی سێیەمی كۆڕبەندی دەستپێشخەری سەوزی سعودیە كە ئێستا لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، هاوكات لەگەڵ 28مین دانیشتنی كۆنفرانسی لایەنەكانی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتوەكان رێككەوتننامەی گۆڕانی كەشوهەوا COP28 بەئامانجی دابینكردنی سەكۆیەكی گرنگ بۆ لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەكان بۆ تاوتوێكردنی باشترین رێگاكانی بەردەست بۆ خێراكردنی خێرایی چالاكییەكانی كەشوهەوا، هەروەها رۆشنایی خستنە سەر ئەو دەستپێشخەری و پڕۆژە جۆراوجۆرانەی كە ئێستا لە ناوچە جیاوازەكانی سعودیە بەڕێوەدەچن.
ئەلفەدلی ئاماژەی بەوەشكردوە، لەدوای پەسەندكردنی دەستپێشخەری سەوزی سعودیە، 43 دەستپێشخەری دەستیپێكردوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سەرەكییەكانی چاندنی 43.9 ملیۆن نەمام لەناوچە جیاجیاكانی سعودیە، وەرگرتنەوەی 94 هەزار هێكتار زەوی تێكچو و بەدەستهێنانی زیادبونی 300% لەتوانای بەرهەمهێنان لە كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆن و زیاتر لە 8 گێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی پڕۆژەكانی وزەی نوێبوەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستپێشخەرییەكە ئامانجی چاندنی نزیكەی 600 ملیۆن نەمامە تاساڵی 2030ی زایینی لەڕێگەی دارستانكردنەوە.
ئامادەكردنی / رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە