هەرجارەو درەختێك

06/01/2024

درەختی ئەكاسیا بە (میمۆسیا فڕەنسیانا)، یان (درەختی فیتنە)ش ناسراوە، بەو پێیەی بۆنێكی خۆشی هەیە، بەرزییەكەی ٣-٥ مەتر دەبێت، لە مانگی دووی ساڵدا گوڵ دەگرێت و بۆ ماوەی پێنج مانگ لە گوڵكردن بەردەوام دەبێت و دواتر تۆو دەگرێت.
ئەگەر زستانی ساڵیش مامناوەند بێت بەهەمان شێوە لە زستانیشدا گوڵ دەگرێت، ئەم درەختە بەرگەی وشكی و زوقم دەگرێت و گوڵەكەیشی  بۆنێكی خۆشی هەیە كە هەنگ و پەپولە و باڵندەكان حەزیان پێیەتی و عاشقینی.
ناشتنی لە ژینگەی عێراقدا نەك هەر گونجاوە، بەڵكو سەدان ساڵە لە ژینگەی عیراقدا دەنێژرێت، فەڕەنسییەكان ئەم درەختە بۆ بەرهەمهێنانی بۆن و هەروەها لەبواری پیشەسازی و خۆراكی و پزیشكییشدا بەكار دەهێنن. 
ئەم درەختە لە عیراق لە پارێزگای بەسرە لە باخچە حكومییەكان و ئەهلییەكان بەشێوەی تۆ و شەتڵ هەیەو دەنێژرێت، درەختی (ئەكاسیا) خاوەنی جۆرە دڕكێكە كە لە ژاكان و كارتێكردنی دەرەكی دەیپارێزێت و بۆ پەرژینی باخچە و كێڵگەكانیش دەگونجێ.

ئامادەكردنی/ رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group