شەڕی غەزە.. تائێستا زیاتر لە 28 هەزار فەڵەستینی كوژراون

12/02/2024 جیهان

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە بڵاویكردەوە، 19 كۆمەڵكوژی دیكە دژ بە فەڵەستینیەكان لەكەرتی غەزە ئەنجامدراوە كە بەهۆیانەوە 164 كەس كوژراون و 200ی دیكەش برینداربون.
وەزارەتی تەندروستی غەزە ئاشكرایكردوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە تا ئێستا بەهۆی كۆمەڵكوژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 28 هەزارو 340 كەس.
راشیگەیاندوە، ژمارەی بریندارەكانیش لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە تا ئێستا گەیشتوەتە 67 هەزارو 984 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group