ئاژانسی
چاودێریکردنی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، ئەگەرێکی زۆر هەیە 2024 گەرمترین ساڵ بێت ، لە کاتێکدا تا ئێستا ساڵی
رابردوو بە گەرمترین ساڵ تۆمار کراوە.
سکرتێری
گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداریی دا لە
فراوانبوونی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و رایگەیاند، گۆی زەوی لە لێواری كارەساتدایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
هۆشداری دا لەزیادبوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانی
کەشوهەواو دەشڵێت، گۆی زەوی زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ لێ داوین و پیسبوونی ژینگە لەڕێگەی
بەکارهێنانی سووتەمەنیی بەردینی، ئاڵۆزیی زیاتری بۆ ژینگە دروستکردووە و گۆی زەوی نزیککردووەتەوە
لە لێواری كارەساتێكی گەورە.
ئاژانسەکەی
سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، ساڵی 2023، بەستەڵەکەکان زۆرترین تواندنەوەیان
بەخۆوە بینیوە لەدوای ساڵی 1950.
هاوكات
گەرمبوونی دەریا و تواندنەوەی بەستەڵەکەکان و لەدەستدانی بەفری نێو دەریا و بەرزبوونەوەی
ئاستی ئاوی دەریاكان لە دیارترین گۆرانكارییەكانی كەشوهەوان.